دوو کاندیدی سه‌ره‌کی میسری ئه‌وانه‌ی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌م مانگه له میسر ده‌که‌ن ، یه‌که‌م مشتومڕی سه‌رۆکایه‌تی وڵاتیان سازدا.
عه‌مر موسای وه‌زیری پـێشووی ده‌ره‌وه‌ی میسری له‌گه‌ڵ عه‌بدول مونعیم ئه‌بولفتوحی میاند ڕه‌وی ئیسلامی که‌وته مشتومڕی سه‌رۆکایه‌تی، ناوبراو له ساڵی رابردوودا له گرووپی ئیخوان ئه‌لموسلمین جیابووه‌وه ئه‌وه گروپه‌ی جاران قه‌ده‌غه بوو.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، مشتومڕی نێوان دوو پاڵێوراوی سه‌رۆکایه‌تی میسری ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو ئه‌نجامیان دا هه‌تا دوای نیوه شه‌و درێژه‌ی هه‌بوو.
له میانه‌ی مشتومڕی نێوانیان، پاڵێوراو عه‌بدولمونعیم ڕه‌خنه‌ی له عه‌مر مو‌سا گرت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که مو‌سا به‌شێک بوو له حکومه‌تی پـێشـووی حوسنی موباره‌ک و گوتی ئێمه له دژی ڕژێمی موباره‌ک ڕاپه‌ڕین و شۆڕشمان کرد.
هاوکات عه‌مر مو‌سا له وه‌ڵامیدا به ئه‌بولفتوحی گوت که تۆ داکۆکیت له له ئیخوان ئه‌لموسمین کرد، له به‌ری ئه‌وه‌ی داکۆکی له به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی میسر بکه‌یت.
ئه‌م دوو پاڵێوراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی میسری له کۆی ئه‌و 13 کاندیده‌ن که له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی 23 ئه‌م مانگه‌دا به‌شـداری ده‌که‌ن، گشت ئه‌م پاڵێوراوانه‌ی سه‌رۆکایه‌تی میسری پێشبڕکی بۆ به‌ده‌ستهێنانی پـۆستی سه‌رۆکایه‌تی ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه براوه‌ی نێوانیان ده‌بێته یه‌که‌مین سه‌رۆکی وڵات ، له‌و ده‌مه‌وه‌ی که ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له میسر ده‌ستیـپـێـکرد و بووه مایه‌ی ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی حوسنی موباره‌ک له ساڵی پاردا.