دادگایی‌کردنی وه‌زیری پێشووی ناوخۆ و شه‌ش کۆماندارانی پۆلیس له میسر له ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌دا به‌ڕێوه‌چوو بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌کانی فه‌رمانیان به کوشتنی خۆپیشانده‌ران ڕۆژێك دوای ئه‌وه‌ی شان به شانی سه‌رۆکی لهکارخراویان حوسنی موباره‌ك له به‌رده‌م دادگا ڕاوه‌ستان.
حه‌بیب ئه‌لعه‌دلی له ژووری دادگا له قاهیره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی پۆلیس دادگایی‌کران به تۆمه‌ته‌کانی په‌یوه‌ندی به 18 ڕۆژ ڕاپه‌رینی میسره‌وه هه‌بوو که حوسنی موباره‌کی له ده‌سه‌ڵات لابرد.
دادگا له ئێسـتادا تومه‌ته‌کانی گه‌نده‌ڵی خسته پاڵ ئهلعهدلییهوه و به 12 ساڵ زیندانی حوکمی دا. به‌ڵام دادگا دوسێکهی موباره‌کی له رۆژی چوارشه‌ممه تا 15 مانگی هه‌شت دواخست.
سه‌رۆکی پێشووی 83 ساڵان ته‌مه‌ن له پشت قه‌فه‌زی ژووری دادگاییکردنه‌که له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌یه‌کی نه‌خۆش ڕاکشابوو و هه‌موو تۆمه‌ته‌کانی ئاراسته‌ی کران ڕه‌تکرده‌وه. ئه‌وه‌ی بریتی بوون له فه‌رمان دان به کوشتنی زیا له 850 که‌س له کاتی ڕاپهرێنهکهدا.
به‌ڕێز موباره‌ك یه‌که‌مین ڕێبه‌ری عه‌ره‌به که ڕه‌نگه دووچاری زیندانکردن ببێته‌وه له‌وه‌تای ئه‌وه‌ی ناسراوه به به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌ستیپێکردووه له زۆربه‌ی وڵاتانی باکوری ئه‌فه‌ریکا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.