له‌شکری ميسر پشتیوانی له گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سه‌رۆک حوسنی موباره‌که‌وه بۆ جێگری سه‌رۆک عومه‌ر سوله‌یمان ده‌کات، و داوا ده‌کات خه‌ڵکی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان له پایته‌ختی میسر که بۆ 18 ڕۆژه ئاڵۆزه به‌هۆی خۆپیشاندانی دژه موباره‌که‌وه.
له‌شکر ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی له ڕۆژی هه‌ینیدا ڕاگه‌یاند پاش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ، له‌و ڕۆژه‌دا که ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌کان چاوه‌ڕوانی گه‌وره‌ترین خۆپیشادانیان ده‌کرد له‌وه‌تای سه‌رهه‌ڵدانه‌که له مانگی ڕابردووه‌وه ده‌ستیپێکردووه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌ی له‌شکردا ڕاگه‌یه‌نراوه که له‌شکر دڵنیاتان ده‌کاته‌وه ئه‌و چاکسازیانه‌ی له‌لایه‌ن موباره‌که‌وه پێشنیازکراون له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له نێویاندا لادانی یاسای ته‌نگه‌تاوی 30 ساڵه که ڕێگا ده‌دات حکومه‌ت کۆنتڕۆڵی ته‌واوی هاووڵاتیان بکات. له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا په‌یمانیش دراوه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی که بڕیاره له مانگی نۆدا ئه‌نجام بدرێت ئازاد و ڕه‌وا ده‌بێت. له‌شکر داوا ده‌کات له خۆپیشانده‌ران بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌کانی خۆیان.
شایانی باسه تا ئێستاش ڕوون نییه که ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی له‌شکری میسر چ کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر ده‌یان هه‌زار خۆپیشانده‌ر ده‌بێت که له مه‌یدانی ته‌حریری قاهیره‌و شوێنه‌کانی تردان. له پاش نوێژی هه‌ینیشه‌وه خۆپیشانده‌ران زیاتر ده‌که‌ن.
ماشێنی له‌شکری و سه‌رباز له ده‌وروبه‌ری میدانه‌که‌و شوێنه‌کانی تری شاره‌که‌یان گرتووه به مه‌به‌ستی ڕێگاگرتن له توندوتیژی. خۆپیشانده‌ران له ده‌وروبه‌ری کۆشکی سه‌رۆکایه‌تیش کۆبوونه‌ته‌وه.