ئیخوان ئه‌لموسلمین له میسڕ که پێشتر یه‌کێک بوون له پارته قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان دامه‌زراندنی پارتێکی سیاسی نوێیان ڕاگه‌یاندووه، که ده‌ڵێن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی 9 دا نیوه‌ی کورسییه‌کانی په‌رله‌مانی میسڕ به‌ده‌ست ده‌هێنن.
وته‌بێژێک له ڕۆژی شه‌ممه پارتی ئازادی و ڕه‌وایی به پارتێکی گروپی مه‌ده‌نی به باکگراوندێکی ئیسلامییه‌وه ناودێر کرد.
شایانی باسه پێشتریش ئیخوان ئه‌لموسلمین کاندیدی سه‌ربه‌خۆیان داده‌نا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌شداری سیاسی‌یان هه‌بێت.
ئه‌م پارته نوێیه په‌یمانی داوه له‌گه‌ڵ گروپه سیکولاره‌کانی په‌رله‌مانی نوێی میسڕدا هاوکاری بکات. ئیخوان ئه‌لموسلمین ده‌شڵێن پارتی ئازادی و ڕه‌وایش هیچ کاندیدێک بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی دانانێت.