Accessibility links

لە ئەنجامی تۆپبارانی تورکیا بۆ سەر گوندەکانی عەفرین دایکێک و دوو منداڵی گیانیان لەدەست دا


لەشکری تورکیا جارێکی دیکە بە دەیان تۆپ و موشەک بە قورسی گوندەکانی عەفرینی بۆردومانکرد لە ناوچەکانی شەرا و شێرەوا و هەرێمی شەهبا و لە ئاکامدا 3 کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسی دیکە برینداربوون.

شەوی دووشەممە لەشکری تورکیا تۆپـبارانی گوندی کەفەر ئانتۆنی هەرێمی شەهبای کرد و بەر ماڵێک کەوت و لە ئەنجامدا دایکێـک و 2 منداڵی گیانیان و 6 کەسی دیکە برینداربوون کە یەکێـکیان منداڵێـکی تەمەن یەک ساڵە.

لە گوندی جلبرێی ناوچەی شێرەوا 4 کەس برینداربوون کە دووانیان ژنن.

دکتۆر خەلیل سەبری
دکتۆر خەلیل سەبری

دکتۆر خەلیل سەبری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئەڤرین لە عەفرین، ژمارەی قوربانیـیەکانی بۆ دەنگی ئەمەریکا پشـتڕاستکردەوە و گوتی هەموویان خەڵکی سیڤیلن و تاکە کەسێـکی سەربازی نە گیانی لەدەستداوە و نە برینداربووە.

پاشان داوایکرد تورکیا بۆردومانەکانی ڕابگرێت، چونکە تەنها خەڵکی سیڤیل بوونەتە قوربانی.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:43 0:00

XS
SM
MD
LG