پاش زیادبوونی نیگه‌رانیـیه‌کانی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌ی له‌مه‌ڕ به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی ئێران له‌وه‌ی بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی سوودی لێ‌وه‌ربگیرێت، له چه‌ندین لاوه هه‌وڵ ده‌درێت ڕێگه له‌و مه‌ترسـیـیه بگیرێت.
ئه‌وروپا هه‌تا دێت و سزا ئابوریـیه‌کانی خۆی له دژی ئێران پـتر ده‌کات. ئه‌مه‌ریکاش به هه‌مان شێوه، به‌ڵام ده‌ڵێت چه‌نده بتوانرێت هه‌ڵ ده‌دات به ڕێگه‌ی دیپـلۆماسی چاره‌سه‌رێـک بۆ کێشه‌که بدۆزرێته‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا بژاره‌ی له‌شـکری به دور نازانێت.
ئیسرائیل که له هه‌موو لایه‌ک زیاتر نیگه‌رانه، له‌سه‌ر زاری سه‌رۆک وه‌زیره‌که‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهو به‌رده‌وام ئاگاهی له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پـێویست بکات خۆی به ته‌نها کرده‌ی له‌شکری له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌ی ئێران ده‌بێت.
له‌و باره‌یه‌وه هاوکارمان شوان سه‌عید گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئیدریس ئه‌حمه‌دی توێژه‌ر له زانکۆی سـتۆکهۆڵم له سوید سـازکردووه. ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:34 خوله‌كه.