له ماوه‌ی به‌ر له یه‌که‌مین ساڵڕۆژی هه‌ڵبژاردنی مانگی شه‌شی سه‌رۆکایه‌تی مشت‌ومڕ له‌سه‌ر، حکومه‌تی ئێرانی به‌رده‌وامه له زیادکردنی به‌ربه‌ستکردنی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی سه‌ته‌لایتی بۆ ئێران. به‌م کاره‌ی حکومه‌تی ئێرانی بینینی ئه‌و په‌خشانه‌ی ته‌له‌فزیۆنی قه‌ده‌غه‌ده‌کات، ئه‌و په‌خشه سه‌ته‌لایتیانه‌ی له لایه‌ن ڕێکه‌تنـنامه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌ی پارێزگاریان لێ ده‌کرێت.
به گوێره‌ی شیکایه‌تی هاوڵاتیانی ئێرانی، ئه‌و به‌ربه‌ستکردنه‌ی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی سه‌ته‌لایتی ڕوون و ئاشکرا بوو له‌و ده‌مه‌ی ته‌له‌فزیۆنی به‌شی فارسی له ده‌نگی ئه‌مریکا له‌م دوایه‌دا فلیمێکی به‌ڵگه‌نامه‌یی که‌ناڵی HBO ی له‌سه‌ر ژیانـنامه‌ی خانم " نه‌دا ئاغا سوڵتانی" پـیشـاندا، ئه‌و ژنه نه‌وجه‌وانه‌ی له میانه‌ی خۆپـیشاندانێکی ناڕه‌زایی ئاکامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ساڵی پاردا له تاران کوژرا. کوشتنه‌که‌ی که به ڤیدیۆ گیرابوو، ئه‌م خانمه‌ی کردۆته سومبولی حه‌زو و خواستی هاوڵاتیانی ئێرانی بۆ ئازادی و هه‌روه‌ها دادوه‌ری.
له ده‌مێکی پـێش‌وه‌ختی ئه‌مساڵدا، حکومه‌تی ئێرانی به‌ربه‌ستی په‌خشه‌کانی ده‌نگی ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها نێونه‌ته‌وه‌ی دیکه‌ی کرد، کاتێک ڕابه‌رایه‌تی ئێرانی هه‌وڵی سه‌رکوتکردنی خۆپـیشاندانه‌کانی ناره‌زایی دا، له میانه‌ی 31 هه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی‌دا. له‌و کاته‌دا، ده‌نگی ئه‌مریکا و دۆیچێ ڤێلێ و هه‌روه‌ها بی بی سی، ڕاگه‌یاندنێکی هاوبه‌شیان ده‌رکرد و تیایدا کاری به‌ربه‌ستکردنی په‌خشه‌کانی ته‌له‌فزیۆنی له‌لایه‌ن حکومه‌تی ئێرانه‌وه‌یان مه‌حکوم کرد و ده‌ڵێن ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ئێرانی په‌یوه‌ست، به‌پـێچه‌وانه‌ی ڕێکه‌وتنـنامه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانه‌وه‌یه و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانه له په‌خشه‌کانی ئازادانه و واڵای نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن په‌یمانـنامه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانه‌وه ده‌پارێزرێن.
وێڕای ئه‌م ناڕه‌زایـیه‌یان، ئێزگه‌کانی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنی ئاماژه پێدراو، ئاماژه‌یان به‌وه کرد که خودی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی هه‌مان ئه‌و خزمه‌تگوزاریـیه سه‌ته‌لایتیانه به‌کارده‌هێنن، بۆ په‌خشکردنی ئازادانه‌ی به‌رنامه‌کانیان بۆ سه‌رانسه‌ری جیهان به زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی. که‌چی له هه‌مان کاتدا، حکومه‌تی ئێرانی ، هاولاتیانی خۆی بێ به‌ری ده‌کات له هه‌مان ئه‌و سه‌ته‌لایتانه‌ی که پرۆگرامه‌کانی سه‌رانسه‌ری جێهانیان بۆ په‌خش ده‌که‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی هه‌و‌ڵیان داوه زانیاریه‌کان نه‌گه‌نه ده‌ستی هاوڵاتیانی خۆیان، ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی ڕێگه‌کانی وه‌ک به‌ربه‌ستکردنی په‌خشی سه‌ته‌لایتی و داخستنی ڕۆژنامه‌کانی نێو وڵات یان پاڵاوتنی بڵاوکراوه‌کانی ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێت. هه‌روه‌ها کاربه‌دسه‌تانی ئێرانی به‌رده‌وامن له ده‌ستگیرکردن و ده‌ستبه‌سه‌رکردنی ئه‌و ئێرانیانه‌ی هه‌ر په‌یوه‌ندیـیه‌کیان به ئۆپۆزسیۆنی سیاسیه‌وه هه‌بێت.
وێڕای هه‌وڵه‌کانی ڕابه‌رایه‌تی ئێرانی له‌مه‌ڕ به‌ربه‌ستکردنی گه‌یشتنی هه‌واڵ و زانیاریه‌کانی ده‌ره‌کی بۆ ئێرانیه‌کان، به‌ڵام با ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی پـیاده‌کردنی مافه جیهانیه‌کان له ئێران‌دا ده‌ده‌ن بزانن جیهان چاوی تیبڕیون و تێـیان ده‌ڕوانێت. هه‌روه‌ک سه‌رۆک ئۆباما گوتویه‌تی؛ سه‌رکوتکردنی بیر و باوه‌ڕه‌کان، سه‌رکه‌توو نابێت له ناچارکردنیان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست‌به‌رداری ئه‌و بیر و باوه‌ڕانه‌یان ببن، ده‌شڵێت مێژوو لایه‌نی ئه‌وانه ده‌گرێت که هه‌وڵی دادوه‌ری ده‌ده‌ن.