چه‌ند ساڵێکه حکومه‌تی ئێران سالیادی مردنی ئایه‌تولا خومه‌ێنی له هۆڵی پێشه‌وا ده‌گرێت له شاری هه‌ولێر پاێته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عیراق، که نه‌ک ته‌نها کورده‌کانی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڵکۆ زۆر له به‌شه‌کانی تری کوردستانیش وه‌کو سۆکایه‌تیه‌ک ده‌ێبینن. ڕۆژنامه نووس ئیبراهیم جه‌هانگیری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه ئێران نایکات به‌ڵکۆ ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه که ڕێگا ده‌دات ئه‌و یاده له‌و شوێنه بکرێته‌وه و ده‌شڵێت حکومه‌تی هه‌رێم گوی نه‌داوه به داخوازی گه‌لی کورد و ڕۆژنامه نووسان که داوایان کردبوو له رێگا نه‌دان به ئه‌نجامدانی ئه‌و یاده له هۆڵی پێشه‌وا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 9:10 خوله‌که.