ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پۆلیسی چین نزیکه‌ی 40 مه‌سیحی ده‌ستگیرکرد که هه‌وڵیان ده‌دا له جێگایه‌کدا گردبـبنه‌وه بۆ یادکردنه‌وی جه‌ژنی قیامه، هه‌روه‌ها پۆلیس داوای له 500 که‌سی دیکه‌ی کردووه له ماڵه‌کانی خۆیاندا بمێننه‌وه. پیته‌ر سمپسن له به‌یژینه‌وه ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه بۆ ناردووین و هاوکارمان وریا کاڵێ به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پۆلیس به ژماره‌یه‌کی زۆر له باکوری رۆژئاوای به‌یژین بڵاوبوونه‌وه که که‌نیسه‌ی سه‌ربه‌خۆی شاونگی لێ‌یه، که‌نیسه‌که پلانی هه‌بوو رێوڕه‌سمێکی نوێژکردن له ده‌ره‌وه‌ی که‌نیسه‌که ئه‌نجام بدات بۆ یادکردنه‌وه‌ی جه‌ژنی قیامه که پیرۆزترین رۆژه له ڕۆژ ژمێری کرستیانه‌کاندا.
ئه‌ندامانی که‌نیسه‌که ده‌ڵین نزیکه‌ی 40 که‌س که به‌نیازی ئه‌نجامدانی نوێژ بوون ده‌ستگیرکران بۆ ڕێگه‌گرتن له گه‌یشتنیان بۆ باخچه‌یه‌ك نزیك له بینای که‌نیسه‌که، که له لایان ده‌سه‌ڵاته‌وه داخراوه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له گۆڕپانه‌که بینیبووی به پاس دورخرابونه‌وه له میانه‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنێکی به‌رفراوانی پۆلیس‌دا، هه‌روه‌ها پۆلیس ڕێگه‌ی به ڕۆژنامه‌وانه بیانیه‌کان نه‌دابوو له ناوچه‌که نزیك ببنه‌وه.
ئه‌ندامی که‌نیسه‌ی شوانگ، کاثی لوو ده‌ڵێت ، ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی گرووپه‌که ڕووبه‌ڕووی ئه‌شکه‌نجه‌دان ده‌بنه‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه و ڕێگایان پێنه‌داون ئاماده‌بن.
کاثی ده‌ڵێت " نزیکه‌ی 40 که‌س دوورخراونه‌ته‌وه و زیاتر له 500 که‌س ڕێگایان پێنه‌دراوه له ماڵه‌کانی خۆیان ده‌رچن. یه‌کێك له قه‌شه‌کان دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ ماڵی خۆی و پۆلیس چوون بۆ پرسیارلێکردنی، ئایا به‌نیازه ئه‌ماده‌ی ڕێوڕه‌سمی چه‌ژنه‌که بێت یان نا، له وه‌ڵامدا ئاماده‌یی به‌شداربوونی ڕاگه‌یاندبوو ، پۆلیسیش پێیان ووتبووو له‌م ساته‌وه نا‌توانیت ماڵی خۆت به‌جێبێڵیت. پێش کاتژمێرێك قسه‌م له‌گه‌ڵ کرد، نه‌یده‌توانی له ماڵی خۆی ده‌رچێت."
له سه‌ره‌تای مانگی چواردا کاتێك کاری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دژ به‌حکومه‌ت ده‌ستی پێ‌کرد به‌هه‌مان شێوه لایه‌نگرانی که‌نیسه‌که ده‌ستگیرکران.
لوو ده‌ڵێت زۆر که‌س له کار و له ماڵ و حاڵی خۆیان دوورخرانه‌وه به‌هۆی فشاری به‌رپرسانی ئاسایش بۆ‌سه‌ر خاوه‌ن کار‌و ماڵه‌کانیان.
له مانگی یازده‌ی ساڵی ڕابردوودا ده‌سه‌ڵات جێگای پێشووی که‌نیسه‌ی شاونگ و نووسینگه‌که‌ی به کرێـیان گرتبوو چۆڵکرد، هه‌روه‌ها ڕێگه‌یان له هه‌زار که‌س گرتبوو له چوونه ژوره‌وه‌ی بینا نوێـیه‌که‌یان که به پاره‌ی که‌نیسه‌که کڕابوو.
له دوری که‌متر له یه‌ك کیلۆمه‌تر له ده‌ره‌وه، له‌و جێگایه‌ی پلان دانرابوو کۆببنه‌وه ئه‌نجام بدرێت دیمه‌نکه جیاوازبوو.
به‌یانی ڕۆژی جه‌ژنی قیامه له که‌نیسه‌ی هایدایانی کرسیتانه‌کان که سه‌ر به حکومه‌ته سه‌دان له چینیه‌کان گردبوونه‌وه بۆ نوێژکردن.
هێلکه ده‌درا به خێزانه‌کان و منداڵانیان که به‌جلوبه‌رگی سپی ڕازاوه به شێوه‌ی گوێچکه‌ی که‌روێشك، پاشان زه‌نگی که‌نیسه لێدرا و نوێژکردن ئه‌نجامدرا.
به‌پێی دوا ئاماره فه‌رمیه‌کان نزیکه‌ی 15 ملێۆن پرۆتستانت و 5 ملیۆن کاثۆلیك له که‌نیسه فه‌رمیـیه‌کاندا نوێژ ده‌که‌ن.
به‌ڵام باوه‌ڕی وا هه‌یه نزیکه‌ی 50 ملیۆن که‌سی دیکه به نهێنیه‌وه له که‌نیسه‌کانی ناسراون به ماڵ، نوێژی خۆیان ئه‌نجامده‌ن وه‌ك شاونگ که ڕه‌تی‌کر‌ده‌وه بچێته ژێرباری مه‌رجه‌کانی حکومه‌ت.
چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سیحیانه و شێوه‌کانی دیکه‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له به‌یژین له هه‌فته‌ی داهاتوودا له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌مریکاوه ده‌خرێته به‌رده‌م په‌رپرسانی چین.
چه‌ندین جار حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ڕه‌خنه‌ی گرتووه له پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ له چین.
هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجومه‌نی ئازادی ئاینی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا که دامه‌زراوه‌یه‌کی حکومه‌تی سه‌ربه‌خۆیه ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی محکوم کرد که به‌رامبه‌ر شاونگ ده‌کرێت.
سه‌رکوتکردنی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه بۆ سه‌ر مه‌سیحیه‌کان به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك دێت له وتووێژی ساڵانه‌ی مافی مرۆڤ که له نێوان به‌یژین و واشنتن‌دا ئه‌نجام ده‌درێت له چین.
لوو له‌و که‌سانه‌یه که داوا له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات داوا له چین بکات ڕێز له مافی مرۆڤ و ئازادی ئاینی بگرێت.