Accessibility links

بەرپرسێکی ئۆکرانیا دەڵێت ڕووسیا هێرشێکی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستپێکردووە

بەرپرسێکی باڵای ئاسایشی ئۆکرانیا وتی ڕووسیا وادەردەکەوێت هێرشێکی نوێی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا دەستپێکردبێت.

ڕۆژی دووشەممە سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ئۆکرانیا ئۆلێکسی دانیلۆڤ وتی " ئەم بەیانییە بەدرێژایی سەرانسەری هێڵەکانی پێشەوەی جەنگ لە دۆنێتسک و لوهانسک و خارکیڤ، داگیرکەران هەوڵیانداوە بەرگرییەکانمان ببڕن."

وتیشی " ئەم بەیانییە هەوڵیاندا دەستبکەن بە قۆناغێکی چالاک لە داگیرکارییەکەیاندا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG