Accessibility links

میلاد عەبدی فۆتۆگرافەر: لە سەرپێلی زەهاو لێقەوماوان پەتوو چادرگەیان پێویستە

  • یه‌حیا به‌رزنجی

ئەم فۆتۆگرافەرە کە تاوەکو شەوی رابردوو لە سەرپێلی زەهاو بووە، شاهیدحاڵیکی ئەو روداوە سامناکەیە کە بەسەر خەڵکی سیڤڵی سەرپێلی زەهاوو گوندەکانی دەوروبەریدا هاتووە، ئەو دەڵیت "ماڵیک پیاوەکەیان مردبوو، ژنێک و دوو کچی بچکۆلە بە دیار تەرمەکەوە مابوون، یەک پەتۆیان پێ بوو، خەڵکەکەی لە ئەوپەڕی نارەحەتیدان".

میلاد سەبارەت بە دیمەنی شارەکەش دووای بومە لەرزەکە دەڵیت "شارەکە دوو بەشە، بەشی خووار جادەکە بەتەواوەتی وێران بووە، تاکە تاکە ماڵ دەبینی بەسەر پێوە بێت، بەڵام بەشی سەروو کەمتر زیانی بەرکەوتووە."

سەبارەت بەو کۆمەکانەی کۆدەکرێنەوەو لە شارەکانی تری ئێران، ئەو وتی "کۆمەک زۆرە بەڵام ریکخراو نییە، تیمێک نییە سەرپەرشتیاری ئەو کۆمەکە بکاو بەسەر خەڵکدا بڵاوی بکەنەوە، تەنانەت ئێستا لە مەریوان چەند بارهەڵگرێک کۆمەک کۆکراونەتەوە، نازانن لەوێ بیدەن بەکێ و چۆن دابەشی بکەن."

سەبارەت بە ئاماری قوربانییەکانیش ئەو فۆتۆگرافەرە دەڵیت "لەو ژمارەیە زیاترە کە بڵاو بووەتەوە."

XS
SM
MD
LG