Accessibility links

هەروادێ و زیانی گیانیەکانی بومەلەرزەکەی ئێران و عێراق بەرز دەبنەوە

  • VOA News

لە ئاکامی ئەو بومەلەرزە بەهێزەی لە هەردوو وڵاتی ئێران و عێراقی داوە زیاتر لە 407 کەس گیانیان لەدەستداوە لە هەردوو وڵاتدا.

بومەلەرزەکە بە هێزی حەوت و لە دەدا سێ بووە بە پێوانەی ڕێختەر و وەهاشی کرد خەڵکێکی زۆر بە درێژایی شەو لەسەر شەقامەکانی شار و شارۆچکەکان بمێیننەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاستیشدا هەست بە بومەلەرزەکە کراوە.

پێدەچێت گەورەترین زیانی ئەم بومەلەرزەیە لە هەرێمی کرماشان بووبێت لە ڕۆژئاوای ئێران.

ئاژانسی فەرمی دەنگ و باسی ئێران دەڵێت 407 کەس لە ئاکامی ئەو بومەلەزەیە گیانیان لە دەستداوە و نزیکەی 5953 کەسیش برینداربوون.

لە عێراقیش بەلانیکەم حەوت کەس گیانیان لە دەستداوە و زیاتر لە 535 کەسیش بریندارن و تەواوی قوربانییەکانیش لە هەرێمی کوردستانی عێراقن وەک لە ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا ئاماژەی پێکراوە.

چەقی بومەلەرزەکەی درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە 32 کیلۆمەتر لە باشوری شاری هەڵەبجەوە دوور بووە بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی پێوانەکان لە دەزگای لێکۆڵینەوەی ژیۆلۆژی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ شارۆچکەی سەرپێلی زەهاو لە هەرێمی کرماشان گەورەترین زیانی گیانی و ماڵی ئەم بومەلەرزەیەی بەرکەوتووە.

ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە پرسە و مەخابنی خۆی دەربڕیوە و داواشی لە تەواوی دەستە و تاقمە فریاگوزارییەکانی وڵاتەکی کردووە تا چییان لە دەست دێت بیکەن بۆ یارمەتیدانی خەڵک. وەهاش بڕیارە سبەی سێشەممە حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێران سەردانی ئەو ناوچانە بکات.

لە عێراقیش حەیدەر ئەلعەبادی سەرەک وەزیری وڵاتەکە ڕێنومایی دەرکردووە بۆ هێزەکانی بەرگری سیڤیلی و دامەزراوەکانی پەیوەندییان بە کارەساتە سروشتییەکانەوە هەیە تا لە ئامادەباشیدا بن.

لە سەرانسەری عێراقدا هەست بە بومەلەرزەکە کراوە.

XS
SM
MD
LG