Accessibility links

سەرۆک ترامپ دەڵێت بەلایەوە گرنگ نیە ئەگەر فیلیپین هاریکارییە سەربازییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا ببڕێت


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ سەبارەت بە بڕیارەکەی سەرۆکی فیلیپین ڕۆدریگۆ دوتێرتی بۆ کۆتای هێنان بە هاریکارییە سەربازییەکانی نێوانیان وتی بەلایەوە گرنگ نیە و پارەشیان بۆ دەگەڕێتەوە.

سەرۆکی فیلیپین ڕۆدریگۆ دوتێرتی ڕایگەیاند هاریکارییە سەربازییەکانی لەگەڵ ئەمەریکادا دەبڕێت کە ماوەی بیست ساڵە بەردەوامە، وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر وتی بەداخەوەیە بۆ ئەو بڕیارە.

بڕیارەکە لە ماوەی 180ڕۆژدا جێبەجێ دەکرێت.

سەرۆک ترامپ سەبارەت بەوەی ئایا لەگەڵ دوتێرتیدا قسە دەکات تاوەکو چاو بە بڕیارەکەیدا بخشێنێتەوە، بە ڕۆژنامەنووسانی وت " لە ڕاستیدا زۆر بەلامەوە گرنگ نیە. ئێمە زۆر یارمەتی فیلیپینمان داوە. یارمەتیمان دان لە شکست هێنان بە داعش، بەلامەوە گرنگ نیە ئەگەر بیانەوێت ئەوە بکەن، پارەیەکی زۆرمان بۆ دەگەڕێتەوە، بۆچوونەکانی من جیاوازن لەوانی دیکە."

سەرۆک ترامپ وتی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دوتێرتیدا زۆر باش بووە و وتیشی " بزانین چی دەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG