سەرۆک وەزیری هۆڵەندا مارک ڕوتێ وتی هەموو خوێندنگا و ڕێستۆرانت و یاریگاکانی لەش جوانی تاوەکو 28 ی مانگی چوار بە داخراوەیی دەمێننەوە، هەروەها هانی هاوڵاتیانی وڵاتەکەیدا بەردەوام بن لە ڕێزگرتن لە ڕێنماییەکان تاوەکو یارمەتیدەر بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا.
لە 15 ی مانگی سێدا حکومەتی هۆڵەندا بڕیاریدا خوێندنگاکان تاوەکو 6 ی مانگی چوار دابخرێن. هەفتەی ڕابردووش ڕێوشوێنەکانی بۆ قەدەغەکردنی کۆبوونەوە و دروستکردنی قەرەباڵغی لە وڵاتەکەدا توندتر کردەوە و تاوەکو مانگی شەش درێژی کردنەوە.
ڕوتێ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " تەنانەت دوای 28 ی مانگیش کاتمان دەوێت تاوەکو ڕەوشەکە ئاسایی دەبێتەوە، پلان دامەنێن بۆ پشووەکانی مانگی پێنج."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز