دوو سەرچاوەی ئاسایشی بە ڕۆیتەرزییان ڕاگەیاند هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کێڵگەی گازی کۆرمۆری لە هەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت هیچ زیانێک بەر کێڵگەکە و دانا گاز نەکەوتووە، بەرهەمهێنان بە شێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچێت.
جارێکی تر كێلگهی غازی كۆرمۆر کرایە ئامانجی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، کێڵگەی گازی کۆرمۆر کێڵگەیەکی ستراتیژییە کە سەرچاوەی غازی سرووشتییە بۆ چەندین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2022 ەوە چەند جارێک کراوەتە ئامانج، بۆیە کۆمەڵێک ڕێوشوێنی ئاسایشی گیراونەتەبەر، بەڵام لەو ئاستەدا نین کە بتوانن ڕێگری لە هێرشی درۆنەکان بکەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز