Accessibility links

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو ‌بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر دەکاتە ئامانج


سەرچاوەکانی هێزەکانی ئاسایش وتیان فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردۆتەسەر بنکەی سەربازی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر.

وتیشیان زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر لێدراوە.

هەروەها دوابەدوای هێرشەکە گەشتە ئاسمانیەکانیش هەڵوەشێندراونەتەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا وتی ئاگاداری هەواڵەکانە سەبارەت بە هێرشەکەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە، بەڵام زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژەیان بە کەوتنەوەی زیانی گیانی یاخود مادی نەداوە.

وتەبێژێکی دیکەی هێزەکانی ئەمەریکا وتی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە نزیک هەولێرەوە " کەوتووە "، ئاماژەشی بەوەدا هیچ زیانێکی گیانی یاخود مادی لێنەکەوتۆتەوە.

ئەم هێرشە ڕۆژێک دوای هێرشە موشەکیەکانی سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەل ئەسەد دێت کە هێزەکانی ئەمەریکا و باڵیۆزخانەی ئەمەریکای تێدایە.

لە مانگی چواریشدا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان تەقەمەنی لەنزیک هێزەکانی ئەمەریکاوە لە فڕۆکەخانەی هەولێر خستەخوارەوە، ئەوەش یەکەمین هێرشی ئاشکرای فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بوو بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە هەولێر.

ئەم هێرشەش لەکاتێکدایە بەردەوام هێرشی موشەکی دەکرێتە سەر بنکە سەربازییە هاوبەشەکانی هێزەکانی عێراق و ئەمەریکا و باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغداد. ئەمەریکاش گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێران لە عێراق بە بەرپرس دادەنێت لەو هێرشانە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG