Accessibility links

شۆفێرێکی سەرخۆش بە ئۆتۆمبیلەکەیەوە دەفڕێت


پـۆلیسی بەریتانیا ڤیدیۆی ڕووداوێکی هاتوچۆی ترسناکی بڵاوکردەوە کە لە مانگی دوازدەی ساڵی ڕابردوو لە وڵاتەکەیاندا ڕوویدابوو لە ئەنجامی خواردنەوەی مەی لە کاتی شۆفێریدا.

ژنێـکی تەمەن 32 ساڵ ئۆتۆمبیلێـکی جۆری نیسان کاشکای پـێبووە و بە سەرخۆشی لە یەکێـک لە جادە خێراکانی بەریتانیا ڕۆیشتووە و کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە و بە توندی خۆی داوە بە شۆستەیەکدا و لە ئاکامدا ئۆتۆمبیلەکە بۆ بەرزی زیاتر لە 4 مەتر بە ئاسماندا فڕیوە و پاشان بەسەردا کەوتووەتەوە بە زەویدا.

بەهۆی ڕووداوەکە هاتوچۆ لە جادەکەدا وەستاوە و خەڵکی بە هانایەوە چوون و بۆیان دەرکەوتبوو منداڵێـکی ساوای 20 مانگیشی لەگەڵدایە کە لە کورسی تایبەت بە منداڵان لە دواوە بەسترابووەوە. هەروەها لە پاڵ ژنەکە شوشەیەکی ڤۆدگایان دۆزیوەتەوە.

خۆشبەختانە خۆی و منداڵەکەی بە زیندوویی لەو ڕووداوە گەورەیە ڕزگاریان بوو. بەڵام دادگا حوکمی 26 هەفتە زیندانی بەسەر ژنەکەدا سەپاند و هەروەها بۆ ماوەی 3 ساڵ لێخوڕینی ئۆتۆمبیلی لێ قەدەغەکراوە. دەڵێن ڕێژەیەکی ئێجگار بەرز ئەلکهول لە خوێنیدا هەبووە.

ڤیدیۆی ڕووداوەکە ببینە:

XS
SM
MD
LG