له پاش بڕیاره‌که‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی سوریا ، وه‌ک ژماره‌یه‌ک له سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ باسیان کردووه بڕیاره دۆسێی سوریا به مه‌به‌ستی تاووتوێکردن ببرێته نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
دکتۆر یوسف گۆران، پسپۆڕی یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی و زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی په‌ره‌پێدانی مرۆیی ده‌ڵێت پێی وانییه سیناریۆی لیبیا له سوریادا دووباره ببێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی جیاوازی هه‌ن له نێوان دیمه‌شق و ته‌رابولسدا.
دکتۆر گۆران ده‌شڵێت دوا به دوای هه‌نگاوی وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان به‌رامبه‌ر به سوریا ، ئه‌وجا تورکیا هه‌نگاوی زیاتر ده‌نێت به‌رامبه‌ر سوریا له مه‌سه‌له‌ی پشتیوانیکردنی ئۆپزسیۆنی سوریادا.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر یوسف گۆران کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:07 خوله‌که.