به هه‌رێم بوونی پارێزگای دیاله له عێراق مشت و مڕێکی سیاسی له وڵاته‌که‌دا دروست کردووه و وه‌ک هه‌ندێک له په‌رله‌مانتارانی عێراقی ده‌ڵێن بۆته هۆکارێک بۆ قوڵ بوونه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانی سیاسی وڵاته‌که.
دکتۆر سیروان ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت به‌ڵێ ئه‌وه مافێکی ڕه‌وایه که دیاله ببێته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام پرسیاره‌که له‌وه‌دایه بۆ له ئێستادا دیاله داوای بوون به هه‌رێم ده‌کات.
دکتۆر سیروان ده‌شڵێت پێویسته پشتیوانی کورد بۆ به هه‌رێم بوونی دیاله له‌سه‌ر بنچینه‌ی له‌به‌ردانه‌واندن نه‌بێت له داواکانی کورد ، چونکه وه‌ک ده‌ڵێت ناکرێت ئه‌گه‌ری بوونی ئه‌جه‌ندایه‌ک له پشت ئه‌و داوایه‌وه به هێند وه‌رنه‌گیرێت.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر سیروان ئه‌حمه‌د کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:06 خوله‌که.