هاوکاتی به‌رده‌وامی به‌هاری عه‌ره‌بی له ژماره‌یه‌ک وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و داواکاری گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه بۆ گۆڕانکاری له سیسته‌می سیاسی وڵاته‌کانیاندا، به‌ڵام هه‌ندێک له چاودێران به نیگه‌رانیه‌وه ده‌ڕواننه ئاکام و به‌ره‌نجامه ئاینده‌ییه‌کانی ئه‌م به‌هاره.
دکتۆر سه‌ردار قادر پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت که باس له به‌هاری عه‌ره‌ب ده‌کرێت له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌یه که توانراوه واقیعێکی سیاسی بگۆڕدرێت به‌ڵام نازانرێت ئه‌و باره سیاسیه به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر سه‌ردار باس له‌و نیگه‌رانیانه ده‌کات که به‌رامبه‌ر به‌هاری عه‌ره‌ب هه‌ن و ئاماژه‌ش به چوار ڕه‌هه‌ند ده‌کات له به‌هاری عه‌ره‌بدا که یه‌کێکیان له ناکاو دروستبونی ڕه‌وشی نوێیه له‌و وڵاتانه‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:10 خوله‌که.