قه‌یرانی سیاسی و ئاسایشی سوریا به‌رده‌وامه و له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کانی وڵاته‌که، هێزه ئاسایشیه‌کانی حکومه‌تی سوریا ده‌یان که‌س ده‌کوژن و چه‌ندانی تریش ده‌ستگیر ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه وه‌ک چاودێران باسی ده‌که‌ن نه‌بوونی کارنامه‌یه‌که له لایه‌ن ئۆپزسیۆنی سوریا وه‌ک ئاماده‌کا‌ریه‌ک بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێکی ئاڵوگۆڕ له وڵاته‌که‌دا.
دکتۆر سه‌ربه‌ست نه‌بی، چالاکوان و شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت به دووری نازانێت هۆکاری سه‌ره‌کی نه‌بوونی ئه‌و کارنامه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا وا له‌ژێر کۆنترؤڵی ئیسلامیه‌کانی وڵاته‌که‌دا.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر نه‌بی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له کۆمه‌ڵگای سوریادا ڕۆڵی ئیخوانه‌کان که‌مه، به‌ڵام پشتگیریه‌کانی تورکیا وای کردووه له‌مڕۆدا ئه‌و ڕۆڵه زۆره بگێڕن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:39 خوله‌که.