سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عیراق له ڕاگه‌یاندنێکدا سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی سیاسی عێراق و فرمانی ده‌ستگیرکردنی تاریق ئه‌لهاشمی جێگری سه‌رۆکی عێراق داوا ده‌کات لیژنه‌یه‌ک له لایه‌نه سیاسیه‌کان پیکبهێنرێت بۆ سه‌رپه‌رشتی و چاودێریکردنی لێکۆڵینه‌وه‌کان له جێگره سوننه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق.
دکتۆر سامان فه‌وزی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵیت کارادانه‌وه‌ی جۆراو جۆر هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی ئوسامه ئه‌لنوجه‌یفی، وه وه‌ک ده‌ڵێت کاردانه‌وه‌کان به‌پێی ڕوانینی لایه‌نه سیاسیه‌کانه.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر فه‌وزی ده‌شڵێت به‌ڵام هاوڕاییه‌ک هه‌یه له نێو هه‌موو لایه‌نه‌کاندا بۆ سازدانی کۆنگره‌یه‌کی نیشتیمانی به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانه‌کانی وڵاته‌که.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆ که بن که ماوه‌که‌ی 14:32 خوله‌که