زۆر به گرنگیه‌وه ده‌ڕوانرێته ئه‌و کۆبونه‌وه بێپێشینه‌یه‌ی له نێوان نوێنه‌رانی ئیخوان ئه‌لموسلمین و حکومه‌تی میسریدا له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا له قاهیره کرا.
دکتۆر سه‌عید ئه‌للوندی، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی قاهیره ده‌ڵێت ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه گرنگیه سیاسیه‌که‌ی ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه له‌وه‌دایه که نوێنه‌رێکی ئیخوانه‌کان له لیژنه‌ی چاره‌سه‌رکردندایه و هه‌روه‌هاش پاش چه‌ندان ساڵی قه‌ده‌غه‌کردنی ئه‌م لایه‌نه ئیسلامیه دێت ، که ئێستا حکومه‌تی میسر دان به بوونیدا ده‌نێت.
دکتۆر ئه‌للوندی ده‌ڵێت ئه‌و کۆبونه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆندا ده‌یکات ، به‌و مانایه نییه ئۆپزسیۆن ده‌ستی له داوای خۆی هه‌ڵگرتبێت بۆ لاچوونی حوسنی موباره‌ک له ده‌سه‌ڵات، یان هه‌رهیچ نه‌بێت ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی بدات به جێگری سه‌رۆک که له هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌ڕێز موباره‌ک له پاش سی ساڵ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردن ئه‌وجا جێگرێکی بۆخۆی دانا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و گفت و گۆیه‌ی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح له‌گه‌ڵ دکتۆر سه‌عید ئه‌للوندی، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی قاهیره کردویه‌تی ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:03 خوله‌که.