سه‌باره‌ت به داواکه‌ی شانسینی عه‌ره‌بستانی سعودیه تا لایه‌نه‌کانی عێراقی له‌وێ و له‌ژێر چاودێری کۆمکاری عه‌ره‌بدا کۆببنه‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق که‌وا خه‌ریکه پێده‌نێته هه‌شت مانگه‌وه، جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت له ماوه‌ی ئه‌م قه‌یرانه سیاسیه‌ی عیراقدا بۆ یه‌که‌م جاره لایه‌نه سیاسیه‌کان پێکڕا له به‌غدا کۆببنه‌وه و بارودۆخێکیش هاتۆته ئاراوه که به زوویی وڵاته‌که له‌و قه‌یرانه‌ی تێیکه‌وتوه ده‌ربچێت و بۆیه‌شه جارێ سه‌نگی ده‌خرێته سه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی ناو عێراق خۆی.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ڕۆژ شاوێس ده‌شڵێت ، ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئێستا له ناو عێراقدا له ئارادایه و بڕیاری دادگای باڵی عێراق بۆ سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، ئه‌مانه هه‌مووی هۆکار بوون که لیستی ئه‌لعێراقیه په‌له نه‌کات له بڕیاره‌که‌ی بۆ به‌شداریکردن له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودیه داوی ده‌کات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:03 خوله‌که.