له لێدوانێکدا بۆ که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه داوای گۆڕینی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ده‌کات.
دکتۆر ڕه‌وه‌ز خۆشناو، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ده‌ڵێت ئه‌و هاوبه‌شیه‌ی بووه بنه‌ما بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق، به‌ڵام ڕاوه‌دوونانی سه‌رکرده‌کانی لیستی ئه‌لعێراقیه نیشانه‌ی پیاده نه‌کردنی ئه‌و هاوبه‌شیه نیشتیمانیه‌یه.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به شییانی ده‌ستی ده‌ره‌کی له‌م قه‌یرانه‌ی عێراقدا و به تایبه‌تیش کۆماری ئیسلامی ئێران، دکتۆر خۆشناو ده‌ڵێت مه‌خابن ئه‌جه‌ندای ده‌ره‌کی له‌ناو ئه‌جه‌نداکانی لایه‌نه سیاسیه سه‌ره‌کیه‌کانی عێراقدان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆ که بن که ماوه‌که‌ی 6:57 خوله‌که.