له پاش سێهه‌م سه‌رکه‌وتنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی تورکیاوه ، هه‌ندێک نیگه‌رانی هه‌ن له ناو و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی ئه‌م وڵاته.
دکتۆر موسته‌فا ئایدن ، سه‌رۆکی زانکۆی که‌دیر هه‌س له ئه‌ستانبوڵ ده‌ڵێت سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی تورکیا هه‌میشه جێی گفت و گۆیه‌کی گه‌رم و گوڕی نێو بواری سیاسی ناو تورکیایه و ئه‌و نیگه‌رانیانه‌ی هه‌ن له‌سه‌ری له جێی خۆیدا نین.
دکتۆر ئایدن، پسپۆڕی په‌یوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ده‌شڵێت له ڕاوه‌رگرتنه گشتیه‌کانی له تورکیا ده‌کرێن زۆربه‌ی خه‌ڵک ده‌ڵێن پێویسته تورکیا سیاسه‌تێکی ده‌ره‌وه‌یی فره ڕه‌هه‌ندی هه‌بێت، به‌و مانایه‌ی نابێت تورکیا له پێناو ڕۆژئاوادا ، ڕۆژهه‌ڵات فه‌رامۆش بکات یان به پێچه‌وانه‌وه.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر موسته‌فا ئایدن ، سه‌رۆکی زانکۆی که‌دیر هه‌س له ئه‌ستانبوڵ ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:14 خوله‌که.