له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له سازدانی کۆبونه‌وه‌یه‌کی گشتی ڕێبه‌رانی عێراق ده‌کرێت به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌رکردنی کێشه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که ، به‌ڵام وه‌ک چاودێران باسی ده‌که‌ن له‌و بڕوایه‌دا نین ئاکامێکی وه‌های لێبکه‌وێته‌وه بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه‌ی عێراق.
دکتۆر موحه‌مه‌د کیانی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ناکرێت کێشه‌کانی عێراق ته‌نها له ڕوانگه‌ی ناکۆکیه‌کانی نێوان شیعه‌کان و سوننه‌کانی وڵاته‌که‌وه لێی بڕوانرێت، جونکه قه‌یران له عێراق زۆرن و به به‌ێ چاره‌سه‌رکردنی هه‌ر هه‌موویان ئه‌وا عێراق هه‌رگیز نابێته ده‌وڵه‌ت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر کیانی ده‌شڵێت یه‌کێک له هۆکاره‌کانی چاره‌سه‌رنه‌کردنی ئه‌م کێشانه‌ی عێراق نه‌بوونی ناوبژیکه‌رێکی دروست بووه که به چاویکی یه‌کسان له لایه‌نه‌کانی کێشه‌کان بڕوانێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ کورددا ده‌یکرد.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 11:16 خوله‌که.