ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کان له سه‌ردانێکی بۆ عێراق گوایا باسی قۆناغی دوای کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له کۆتایی ئه‌مساڵدا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق تاووتوێ ده‌کات. جا سه‌باره‌ت به‌مه دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی بیرۆکه‌یه‌کی واهه‌یه که هه‌ندێ له هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراقدا بمێننه‌وه بۆ پاراستنی پڕۆژه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی یه‌مه‌ریکا له‌وێ .
دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت به‌ڵام ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت حکومه‌تی عێراق ئه‌و داوایه بکات چونکه ئۆباما له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت جارێکی دیکه هه‌ڵبژێردرێته‌وه، ئه‌لبه‌ته خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکاش حه‌ساس به‌رامبه‌ر به‌مه، جا له‌به‌ر ئه‌وه نایه‌وێت وا ببیندرێت که ئه‌مه‌ریکا خۆی هێزی له‌وێ هێشتبێته‌وه، چونکه سه‌رۆک ئۆباما به‌ڵێنی به خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا داوه که هه‌موو هێزکان بکشێنێته‌وه. به‌ڵام ده‌یه‌وێت له‌سه‌ر داوای حکومه‌تی عێراق بێت و حکومه‌تی عێراقیش تا ئێستا هیچی داوا نه‌کردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 10:07 خوله‌كه.