دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت لایه‌نه عێراقییه‌کان داده‌نیشن و کۆده‌بنه‌وه به‌ڵام تا ئێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته هیچ ڕێکه‌وتنێک.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌ڕله‌مانی عێراقی له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت هه‌ر دوولا ئه‌لعێراقییه و هاوپه‌یمانی نیشتیمانی زۆر بایه‌خ به کورد ده‌ده‌ن که بۆ لای خۆیان ڕاکێشن چونکه کورد فاکته‌ری بنه‌ڕه‌تییه بۆ دروست بوونی حکومه‌ت، به‌ڵام هیچ لایه‌کیشیان په‌له‌یان نییه له نووسین ئیلتیزامان به‌رامبه‌ر بده‌نێ و بڵێن شته‌کان به‌م شێوه‌یه‌ن، زۆر به‌دڵیان نییه، به‌ڵام ئیتر ناچاریشن ده‌بێت هه‌ر بیکه‌ن له ده‌رئه‌نجامدا. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه په‌له‌مانه ئه‌وان زۆر په‌له‌یان نییه‌و له‌وه ناچێت زۆر په‌له‌یان بێت، نه له دروستکردنی حکومه‌ت نه له مه‌سه‌له‌ی کورد.
ده‌توانن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن که ماوه‌كه‌ی 6:03 خوله‌كه.