هه‌ندێ له ده‌زگاکانی میدیا وا ڕاده‌گه‌یه‌نن که سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عێراق نوری مالیکی پشتیوانی ئه‌مه‌ریکا و ئێرانی هه‌یه بۆ مانه‌وه‌ی له‌سه‌ر پۆسته‌که‌ی وه‌ك سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، هه‌ر چه‌نده ئه‌مه‌ریکا سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بێلایه‌نه. هه‌روه‌هاش گوایا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق عه‌لاوی ئاگادار کردۆته‌وه که لایه‌نی کوردی پشتیوانی له نوری مالیکی ده‌کات. له‌م باره‌یه‌وه هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم وتووێژێکی له‌گه‌ڵ دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقی سازداوه.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌ڵێت وه‌ک باس ده‌کرێت ئه‌مه‌ریکا و ئێرانیش دژی ئه‌وه نین که مالیکی بمێنێته‌وه نه‌ك پشتیوانی لێ بکه‌ن، واته نه‌یانوتووه که په‌سه‌ندی ده‌که‌ن، به‌ڵام پێیان باشه حکومه‌تێک دروست بکرێت و ئه‌ویش بمێنێته‌وه وه‌کو نیشانه‌یه‌کی به‌رده‌وامی و سه‌قامگێری. ده‌شڵێت به‌ڵام گوایا له‌م دوواییه‌دا زۆر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ناکه‌ن، چونکه له لایه‌که‌وه ئێستا عادل عه‌بدولمه‌هدی کاندیدکراوه له لایه‌ن ئیتیلافی نیشتیمانییه‌وه که نزیکتره له ئێران له لایه‌کی دیکه‌وه ڕه‌خنه له ئه‌مه‌ریکییه‌کان گیراوه له لایه‌ن عه‌لاوی و جه‌ماعه‌تی تره‌وه که‌وا گوایا ئه‌وان مالیکیـیان ده‌وێت. ده‌ڵێت له‌به‌ر ئه‌وه ئێستا ئه‌مه‌ریکا و ئێرانیش ده‌ڵێن هه‌ر که‌سێك بێت ئێمه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و گوته‌یه ڕاست نییه که گوایا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراق عه‌لاوی ئاگادار کردۆته‌وه که پشتیوانی له نوری مالیکی ده‌کات. ده‌شڵێت که‌س شتی وای نه‌گوتووه و کورده‌کان له به‌رایی پشتیوانی له هیچیان ناکه‌ن و پشتیوانی کورده‌کان پابه‌نده به‌و وه‌ره‌قه‌یه‌ی که کورد پێشکه‌شی هه‌موو لایه‌نه‌کانی کردووه که 19 خاڵی له خۆ گرتووه و کێ ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه په‌سه‌ند بکات ئێمه پشتیوانی لێ ده‌که‌ین.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:13 خوله‌که.