کێشه‌ی ڕێک نه‌که‌وتنی لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانی عێراقی له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراقی هه‌ر دێت و ئاڵۆزتر ده‌بێت و به پێی ئه‌ندامێکی به‌رزی ليستی ئیئتلافی نیشتمانی ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌که وا بڕوات ئه‌وا ناچار ده‌بن په‌نا ببه‌نه به‌ر مه‌رجه‌عییه‌ت یاخود نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانه‌وه بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه‌ی که ئێستا عێراق تێی که‌وتووه.
سه‌باره‌ت به‌مه هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ئه‌م وتووێژه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر کرمانج گوندی له زانکۆی ته‌نسی سازداوه. دکتۆر کرمانج گوندی ده‌ڵێت په‌نابردنه به مه‌رجه‌عییه‌ت بۆ جاره‌سه‌رکردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی که عێراقی تێی که‌وتووه هیچ لایه‌نێکی ئه‌رێنی تێدانییه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت داواکردنی ئه‌وه‌ی که مه‌رجه‌عییه‌ت یان نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ست بخه‌نه کاره‌که‌وه ئه‌وه بێ توانایی ڕێبه‌رانی عێراقی ڕاده‌گه‌یه‌نێت له چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانه‌که‌دا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 8:15 خوله‌که.