ڕۆژی پێنج شه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرک ده‌ست به 65 مین کۆبوونه‌وه‌ی لووتکه‌یی ساڵانه‌ی خۆی ده‌کات و تیایدا سه‌رۆکان و سه‌ره‌ک وه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌شداری ده‌که‌ن و له وتاره‌کانیاندا کۆمه‌ڵێک داواکاری و پێشنیار و ڕێگای چاره‌سه‌ری بۆ کێشه و ئاڵۆزییه‌کانی جیهان ده‌خه‌نه ڕوو.
سه‌باره‌ت به‌و کۆبوونه‌وه لووتکه‌ییه‌و کۆبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ چاره‌سه‌رکردنی برسێتی و هه‌ژاری و نه‌خۆشییه‌کانی جیهان، دکتۆر کرمانج گوندی له زانکۆی ته‌نسی ئیستێت له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئه‌و کۆبوونه‌وانه هیچ کاریگه‌رێتییه‌کی ئه‌وتۆیان له سه‌ر کێشه‌کانی جیهاندا نییه. هه‌روه‌ها گوتی ده‌بینین که به‌شێکی ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر مرۆڤ هاتووه هه‌ندێک له وڵاتانی ئه‌و وتارخوێنانه‌ن که دروستی‌یان کردووه له ئاکامی سیاسه‌تیان که ده‌یانه‌وێت شته‌کان بگۆڕن به‌و جۆره‌ی که به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانی تێدایه.
دکتۆر کرمانج گوندی گوتی هه‌ندێک له‌و ڕێبه‌رانه که له وڵاتی خۆیان سه‌رکۆتکه‌رن ناتوانن بێن له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کاتێک قسه ده‌که‌ن وا له خه‌ڵک بکه‌ن که ڕای خه‌ڵک به‌وجۆره بێت که ئه‌وان خۆیان نیشانی ده‌ده‌ن، چونکه ڕه‌فتاری ئه‌وان کرداری ئه‌وان سسته‌می حکومه‌تی ئه‌وان له وڵاتی ئه‌وان زه‌قتر قسه ده‌کات، زه‌قتر په‌یام ده‌نێرێت له‌و وتارانه‌ی که ئه‌وان له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌یخوێنه‌وه.
ده‌توانن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆ‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:27 خوله‌که.