له ده‌مێکدا کۆمکاری عه‌ره‌ب کار و ئه‌رکی چاودێرانی عه‌ره‌ب له سوریادا ڕاده‌گریت، ڕووسیا ڕه‌خنه له‌و بڕیاره‌ی کۆمکاره‌که ده‌گرێت.
دکتۆر که‌نعان حه‌مه غه‌ریب، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێتوو دۆسێی سوریا ببرێته ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه ئه‌وا ڕووسیا ده‌که‌ێته ته‌نگژه‌یه‌کی سیاسیه‌وه له ناو ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا و مۆسکۆ ده‌زانێت کارکردن له‌سه‌ر دۆسێی دیمه‌شق له ناو ئه‌نجومه‌ندا زۆر سه‌ختتر ده‌بێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر حه‌مه غه‌ریب ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات که پێی وانیه ڕوسیا تا دوا سات به‌رده‌وام بێت یان ڤیتۆ به‌کار بێنێت بۆ پشتیوانی سوریا، به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت هه‌ر هه‌وڵی خۆی ده‌دات له پێناو ئه‌و ناوچانه‌ی که ڕوسیا به ناوچه‌ی کاریگه‌ریی خۆی ده‌زانێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:04 خوله‌که.