ده‌مڕاستی حکومه‌تی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت وڵاته‌که‌ی دژی بڕیاره‌که‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌به بۆ هه‌ڵپه‌ساردنی ئه‌ندامێتی سوریا و ده‌شڵێت په‌له له‌و بڕیاره‌دا کراوه.
دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له‌وبڕوایه‌دایه ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی عێراق چاوه‌ڕوانکراوه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی خاکی عێراق بۆته مه‌یدانی ململانێی ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی کاریگه‌رییان به‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی سوریاوه هه‌یه.
دکتۆر کامه‌ران ده‌شڵێت سیسته‌مێکی وه‌ک سوریا چۆن ده‌توانێت دیالۆگ بکات له ده‌مێکدا به توندووتیژی هێزی سه‌ربازی ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵکی سیڤیل ببێته‌وه، بۆیه وه‌ک ده‌ڵێت ڕۆژ به ڕۆژ که‌لێنی نێوان دیالۆگ و له‌کارخستنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د گه‌وره‌تر ده‌بێت.
به‌ڵێن ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک، مامۆستای زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:04 خوله‌که.