وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل ئیڤێگدۆر لیبرمان له بابه‌تێکدا که له ڕۆژنامه‌ی جروسه‌لیم پۆست‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه گوتوویه‌تی ئیسرائیل نابێته قۆچی قوربانی بۆ تورکیا.
دکتۆر جه‌بار قادر پسپۆر له کاروباری تورکیا له وتووێژێکدا له گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به تێنینییه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلی ده‌ڵێت ئه‌م وته‌یه‌ی لیبرمان که له پارتییه‌کی ڕاست ڕه‌وه و زۆر توند ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌کان قسه‌ده‌کات به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر به تورکیا ده‌چێته چوار چیوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزانه‌ی که له نێوان تورکیا و ئیسرائیل‌دا ماوه‌یه‌که هاتوونه‌ته کایه‌وه و ئه‌و بۆ خۆی ڕه‌گ ریشه‌که‌ی ده‌باته‌وه بۆ دوورتر له‌وه‌ی که له 31 ی مانگی پێنچی ساڵی 2010 ڕوویدا. ده‌شڵێت پێویسته ئاماژه به شتێک بکه‌ین ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له هه‌ردوو لایه‌نه‌وه چ له لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه چ له لایه‌ن ئیسرائیله‌کانه‌وه زۆر جار باس له‌وه ده‌کرێت که ئه‌وان نایانه‌وه‌ێت کێشه‌کان و په‌یوه‌ندییه‌کان له نێوانیاندا بگات به‌و ئاسته ئاڵۆزه‌ی که ئه‌مڕۆ هاتوونه‌ته کایه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.