سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کورد له ستۆکهۆڵم ده‌ڵێت پێی وانییه کۆماری ئیسلامی ئێران مل بدات بۆ داوا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی ئێران هه‌ن.
دکتۆر حسێن خه‌لیقی ده‌ڵێت ڕۆژئاوا باش ده‌زانێت ئێران له هه‌موو هه‌وڵه‌کانیدا خه‌ریکی کڕینی کاته و به‌رنامه‌ی هه‌یه و هه‌نگاوی به‌ره‌و پێش ده‌نێت و ئه‌وانیش ده‌نگ ناکه‌ن و ڕۆژئاوا به شێوه‌یه‌ک هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌کات که ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیه‌تی.
هاوکارمان به‌ڵین ساڵح گفت گۆی له‌گه‌ڵ دکتۆر حسێن خه‌لیقیدا کردوه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:16 خوله‌که.