ئهو دهڵێت ئەم سیاسەتەی ئێستای ئۆردوگان رێگە خۆشدەکات بۆ وڵاتانی دیکەی هەرێمەکە جێپێی ئەو هەڵگرن و دەست لە نێو کاروباری نێوخۆی وڵاتانی دیکە وەربدەن.
دکتۆر هەڵمەت غەریب مامۆستای زانستی سیاسی لە زانکۆی سەلاحەدین لە شاری هەولێر دەڵێت که ئەم سیاسەتەی کە سەرۆکی تورکیا ئێستا پەیڕەوی دەکات جۆرێکە لە خۆ دەرخستن و دەستوەردان لە نێو کاروباری وڵاتانی عەرەبی لە دوای بەهاری عەرەبی. دەشڵێت دەستوەردانی ئۆردوگان لە لیبیادا لە پێناو دەستەبەرکردنی سەقامگیری نییە بۆ ئەو وڵاتە ، بەڵکو لەپێناو بەرژەوەندیەکانی خۆیدایە کە رەنگە بکەونە مەترسیەوە.
ئەمە تەوەرەی ئەم گفتوگۆیەی سمکۆ عەزیز ە لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە گەڵ دکتۆر هەڵمەت غەریب.