به‌هۆی ڕووداوه ناوخۆییه‌کانی تورکیاوه ژینگه‌یه‌کی گومان کردن دروست بووه سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا، هه‌رچه‌نده ئانکه‌ره جه‌خت له پڕۆژه‌که‌ی خۆی ده‌کاته‌وه بۆ دیموکراسی زیاتر له وڵاته‌که‌دا و هه‌روه‌هاش بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا.
دکتۆر گونول تۆڵ ، سه‌رۆکی به‌شی تورکیا له نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنکه له واشنتۆن ده‌ڵێت له پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی 6 ساڵی پاردا ژینگه‌ی سیاسی تورکیا به خێرایی گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و هه‌موویان پێکه‌وه ڕۆڵیان هه‌بووه له‌وه‌ی زیاتر سه‌نگی بخرێته سه‌ر ڕه‌وشی ئاسایشی له تورکیادا.
دکتۆر تۆڵ ده‌شڵێت بۆ په‌سه‌ندکردنی ده‌ستوری نوێی تورکیا پێویست به هاوڕاییه‌کی گشتی نیشتیمانی هه‌یه ، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و هاوڕاییه له ناو تورکیادا نییه.
سه‌رۆکی به‌شی تورکیا له نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسیش له‌وه ده‌کات که پێویسته یاسای دژه تیرۆر له تورکیادا ده‌سکاری بکرێت و هه‌روه‌ها ده‌شڵێت بۆ هێنانه ئارای ژینگه‌یه‌کی دروست بۆ چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد له تورکیادا پێویسته به‌ده‌په وه‌ک کاراکته‌رێکی سه‌ربه‌خۆ له بواری سیاسی‌دا کار بکات.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر گونول تۆڵ ، سه‌رۆکی به‌شی تورکیا له نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:28 خوله‌که.