ڕه‌وه‌ندی کوردی سوریا له هه‌ولێر، پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کۆبوونه‌وته‌وه و ڕۆژی شه‌ممه ده‌ستکرا به کۆنگره دوو ڕۆژیه‌که‌ی ڕه‌وه‌ندی کوردی سوریا.
سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت سازدانی ئه‌م کۆنگره‌یه له‌م کاته‌دا و له‌م شوێنه‌دا خۆی له خۆیدا ناردنی ژماره‌یه‌ک ئاماژه‌یه بۆ هه‌موو لایه‌ک له‌وانه پشتگیری کردنی بۆ کورده‌کانی سوریا تا مافه دیموکراسیه‌کانیان هه‌بێت له کوردستانی سوریادا.
دکتۆر فوئاد حسێن ده‌شڵێت به‌شدارینه‌کردنی هه‌ندێک لایه‌ن له‌م کۆنگره‌یه‌دا به مانای نه‌بوونی یه‌کڕیزی نییه و ناشبێت ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێت که ئه‌مه یه‌که‌مین کۆنگره‌یه ده‌کرێت و زۆرێک له لایه‌نه‌کانی کوردی سوریا به‌شدارن تیایدا.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر فوئاد حسێن، سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:05 خوله‌که.