سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا که ڕۆژی له هه‌ولێر کرا به شێوه‌یه‌کی گشتی باس له مه‌سه‌له‌ی متمانه بۆ چوار ساڵی داهاتوو کرا و به‌ڵام جێهێڵرا بۆ ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هاوبه‌ندی فراکسیۆنه کوردستانیه‌کان له به‌غدا پێشکه‌شی ده‌که‌ن و چۆنیه‌تی ڕێکه‌وتن له‌سه‌ری و هه‌روه‌هاش چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا نوری ئه‌لمالیکی له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا هیچ په‌یمانێکی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی داوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر ، له وه‌ڵامدا دکتۆر فواد حسێن ده‌ڵێت له کۆبونه‌وه‌که‌دا باس له‌وه کراوه ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له چوار ساڵی ڕابردودا هه‌بوون سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی نێوان هه‌رێم و نێوه‌ند ، پێویسته سوودیان لێوهربگیرێن و جارێکی تر دووباره نه‌بنه‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:39 خوله‌که.