له ده‌مێکدا هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ کردنه‌وه‌ی گرێکوێره‌ی قه‌یرانی سیاسی عێراق، حکومه‌تی عێراق باس له بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی تر ده‌کات سه‌باره‌ت به تێوه‌گلانی که‌سایه‌تی تر له کرده تێرۆریستیه‌کاندا.
ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌کات ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ی له ئێستادا ده‌بینرێن له‌سه‌ر ئاسته‌کانی سیاسی و میدیاکاندا نیشانه‌ن به‌وه‌ی هه‌روادێ و قه‌یرانه‌کان ئاڵۆزتر ده‌بن نه‌ک چاره‌سه‌ربکرێن.
دکتۆر فه‌رهاد ئه‌تروشی ، ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت له دیداره‌کاندا له‌گه‌ڵ لیسته‌کانی ده‌وڵه‌تی یاسا و ئه‌لعێراقیه‌دا ڕێک ده‌رده‌که‌وێت که ده‌گوترێت چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌م گرفتانه‌ی عێراق ئاسانن، هه‌مووی قسه‌ن ته‌نها بۆ میدیا و هیچیان به دروستی باسی ناکه‌ن.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئه‌تروشی باسیش له‌وه ده‌کات چۆن ئه‌م لایه‌نه ناکۆکانه‌ی عێراق ، وڵاته‌که‌یان کردۆته مه‌یدانی شه‌ڕی ده‌ره‌کی.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 15:39 خوله‌که.