ژماره‌یه‌ک له ڕۆشنبیران و ئه‌کادیمیست و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌رێم و که‌سایه‌تی تریش له یاداشتێکدا داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری هه‌ولێر ده‌که‌ن ڕێی خۆپیشاندان له هاوڵاتیان نه‌گرن. له‌و یاداشته‌دا هاتووه " سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌ده‌سه‌ڵات نکوڵی له ڕه‌وایه‌تی داواکارییه‌کانی هاوڵاتیان نه‌کردووه، دانی به‌قه‌یران و کێشه چاره‌سه‌رنه‌کراوه‌کان داناوه, به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای ئێمه مایه‌ی گومان و پرسیاربێت, بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری هه‌ولێر , بۆچی رێگای خۆپشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ڕبڕین له خه‌ڵکی هه‌ولێر ده‌گرن؟"
له به‌شێکی تری ئه‌و یاداشته‌دا ئاماژه به‌وه کراوه که "به بۆچوونی ئێمه ڕای جیاواز بوونی له‌هه‌ولێر هه‌یه ، ئه‌م ڕاجیاوازانه‌ش مافی خۆیانه په‌یام و داخوازای و ناڕه‌زایی خۆیان به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه بگه‌یه‌ننه ده‌سه‌ڵات. بۆیه ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵێک نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسان و ئه‌کادیمی و چالاکوانی مه‌ده‌نی و خه‌مخۆرانی شاری هه‌ولێر له‌ناوه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی کوردستاندا، داواکارین له وه‌زاره‌تی ناوخۆله هه‌ولێرو ده‌سه‌ڵاتی (پ،د،ک) ، که‌ڕێگا له‌خۆپشاندانی جه‌ماوه‌ری و چالاکی سیاسی له‌به‌رده‌م هیچ که‌سێک و گروپێکی شاری هه‌ولێر نه‌گرن".
دکتۆر دانا سه‌عید سۆفی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له‌سه‌ر لیستی کوردستانی ، یه‌کێکه له‌وانه‌ی ئه‌و یاداشته‌یان مۆرکردووه و ده‌ڵێت به‌پێی یاسای خۆپیشاندان ، خۆپیشاندان مافێکی ده‌ستوری هاووڵاتیانه و ناکرێت ڕێگیریان لێبکرێت.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر دانا سۆفی ده‌شڵێت به‌هۆی دانیشتنه نائاساییه‌کانی ناو په‌رله‌مانی هه‌رێمه‌وه تا ئێستا کۆبونه‌وه‌ی ئاسایی نه‌کراوه ، به‌ڵام ده‌شێت بۆ له‌مه‌ودوا مه‌سه‌له‌ی ڕێگه‌گرتن له خۆپیشاندان ببێته بابه‌تێک بۆ گفت و گۆ له‌سه‌رکردن له ناو په‌رله‌ماندا.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 6:03 خوله‌که.