له ده‌می ئاماده‌کاریـیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی و په‌رله‌مانی له کۆماری کۆنگۆی دیموکرات که سبه‌ی دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، توندوتیژی ڕوویانداوه و ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 3 که‌س کوژراون.
چاودێرانی نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها سـکرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون داویان له خه‌ڵـکی ئه‌و وڵاته کرد هێمنی ڕابگرن و گوتیان حکومه‌تی کۆنگۆ به‌رپـرسیاره له به‌ڕێوه‌چوونی ده‌نگدانه‌که به شێوه‌یه‌کی ئاشـتیـیانه.
ئه‌مه دووه‌م هه‌ڵبژاردنی فره حزبیـیه له‌و وڵاته‌دا سـازبکرێت له‌وه‌تای سه‌ربه‌خۆ بووه و به هۆی دوو شه‌ڕه‌وه پارچه پارچه بووه که دوایـین شه‌ڕیان له سـاڵی 2003 وه کۆتایی پـێهاتووه.
سه‌رۆکی ئێستا جۆزێڤ کابێلا که 10 کاندید به‌ره‌و ڕووی وه‌سـتاون، پـێشـبینی ده‌کرێت سه‌رکه‌وتنێـکی باش به‌ده‌ستبهێنێت. ئه‌و له 2001 وه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته، پاش ئه‌وه‌ی باوکی لورێنت کابێلا تیرۆرکرا. دوایـین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی له‌و وڵاته له 2006 دا به‌ڕێوه‌چوو.