کۆماری ئیسلامی ئێران، یه‌کێکه له‌و ووڵاتانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که زۆرترین مشت و مڕی له خۆ گرتووه، هه‌ر له پێشێلکاری مافه‌کانی مرۆڤه‌وه بۆ به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی و بۆ ناکۆکی سیاسی ناو ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێمی ئێران.
دکتۆر ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکراتی کوردستان له‌و بڕوایه‌دایه به پێداچونه‌وه به ڕووداوه ناوخۆییه‌کانی ساڵی 2011 ی ئێران‌دا ده‌رده‌که‌ێت کێشه‌کانی کۆماری ئیسلامی له ساڵی 2012 دا قوڵتر ده‌بنه‌وه.
دکتۆر حه‌سه‌ن زاده، ده‌شڵێت هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی 2012 ی ئێران له ژینگه‌یه‌کی نه‌گونجاوی سنوردارکردندا به‌ڕێوه ده‌چێت و ده‌رفه‌ته‌کانیش که‌متر کراونه‌ته‌وه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر ئاسۆ حه‌سه‌ن زاده دا کردووه
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:54 خوله‌که.