هاوکاتی خۆپیشاندانه به‌رده‌وامه‌کانی وڵاتی میسر ، حوسنی موباره‌ک سه‌رۆکی وڵاته‌که دووه‌م وتاری خۆی دا بۆ گه‌لی میسر به مه‌به‌ستی هێورکردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌که‌ی وڵاته‌که‌ی تێکه‌وتووه ، به هۆی ئه‌و داوایانه‌ی هه‌روادێ و زیاد ده‌بن بۆ ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز موباره‌ک له پۆسته‌که‌ی.
له‌گه‌ڵ جه‌خت کردنه‌وه‌ی سه‌رۆکی میسر به‌وه‌ی هه‌رگیز وڵاته‌که‌ی جێناهێڵێت و هه‌ر ده‌بێت له‌سه‌ر خاکی میسر بمرێت، به‌ڵام جه‌ختی له‌وه‌ش ده‌کرده‌وه ئه‌وه‌ی له ولاته‌که‌یدا ڕووده‌دات بریتیه له به‌کارهێنانی ده‌رفه‌ت له لایه‌ن هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی وڵاته‌که‌وه که وا ناودێری کردن خاوه‌نی ئه‌جه‌ندای تایبه‌تن.
دکتۆر عه‌مار عه‌لی حه‌سه‌ن ، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی بنکه له قاهیره ده‌ڵێت سه‌رۆکی میسر له وتاره‌که‌یدا دانی به کۆمه‌ڵێک که‌م و کوڕیدا ناوه و هه‌روه‌هاش باسی له ژماره‌یه‌ک گۆڕانکاری کردووه ، به‌ڵام ئه‌و سه‌دان هه‌زار که‌سه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه له‌سه‌ر شه‌قام بوون پێده‌چێت وای دابنێن وتاره‌که‌ی سه‌رۆک موباره‌ک دره‌نگ که‌وت.
دکتۆر عه‌ممار ده‌شڵێت له ڕووداوه‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی میسردا زیاتر له سێسه‌د که‌س کوژراون و نزیکه‌ی چوار هه‌زار که‌سیش بریندارن، له به‌ر ئه‌وه هه‌وا ئاسان نییه به‌ڕێز موباره‌ک بتوانێت به وتاره‌کانی دڵنیایی بدات به خه‌ڵکی میسر.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر عه‌مار عه‌لی حه‌سه‌ن ، شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی بنکه له قاهیره ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 7:03 خوله‌که.