پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی که گوایا خوێندن له زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ ڕاده‌گیرێت و داوا له خوێندکاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌که کراوه بگه‌ڕێنه‌وه ماڵی خۆیان.
دکتۆر ئه‌حمه‌د دزه‌یی سه‌رۆکی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئه‌م بڕیاره نه له سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ ده‌رچووه و نه له ئه‌نجومه‌نی و نه له وه‌زاره‌ت و نه له حکومه‌ت. گوتیشی چونکه له ده‌سه‌ڵاتی که‌سدا نییه بتوانێت خوێندن له زانکۆ بۆ ماوه‌ی یه‌ک مانگ ڕابگرێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:12 خوله‌كه.