Accessibility links

سەرۆک ترامپ پشتیوانی خۆی بۆ شازادەی جێنشینی سعودیە دەربڕی


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ شازادەی جێنشینی سعودیە محەمەد بن سەلمان، ئەمەش سەرەڕای هەڵسەنگاندنەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا کە تیایدا هاتووە دەڵێت بن سەلمان فەرمانی کردووە بە کوشتنی خاشقچی.

سەرۆک ترامپ ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر ئەوە بدات کە ئایا محەمەد بن سەلمان لە کوشتنی خاشقچیدا تێوەگلاوە یاخود نا، بەڵام بە ڕوونی پشتیوانی خۆی بۆ محەمەد بن سەلمان دەربڕی.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆیتەرز لە کۆشکی سپی، سەرۆک ترامپ وتی " ئەو ڕابەری سعودیەیە، سعودیە هاوپەیمانێکی زۆر باشە."

کاتێکیش پرسیاری لێکرا کە پشتیوانییەکەی بۆ سعودیە مانای ئەوەیە پشتیوانی لە شازادە محەمەد دەکات، سەرۆک ترامپ وتی لە ئیستادا بەدڵنیاییەوە وایە.

هەندێک سەرچاوەی نزیک لە دیوانی شاهانەی سعودیەوە بە ڕۆیتەرزیان وت هەندێک لە ئەندامانی خێزانی شاهانەی سعودیە هەوڵێکی زۆر دەدەن تاوەکو ڕێگە نەدەن شازادە محەمەد ببێتە پاشا، پێشیان وایە ئەمەریکا و سەرۆک ترامپ ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لەوەدا.

سەرۆک ترامپ سەبارەت بەوە وتی " ئەوەم هەرگیز نەبیستووە، ناتوانم لێدوانی لەسەر بدەم چونکە هەرگیز نەمبیستووە. لە ڕاستیدا ئەوەی من بیستبێتم ئەوەیە کە ئەو دەتوانێت دەسەڵات بگرێتە دەست."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG