لایه‌نه‌کانی هاوپه‌یمانێتی نیشتیمانی عێراقی ده‌ستیان کردووه به کۆبوونه‌وه بۆ ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆیان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق وه‌ک له نامه‌ی به‌شداربووانی کۆبوونه‌وه‌که‌ی نه‌جه‌فدا داوا کراوه.
دلێر عه‌بدولقادر ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت له‌وبڕوایه‌دا نییه یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌کانی شیعه‌کان له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌دا ده‌ربکه‌وێت.
به‌ڕێز عه‌بدولقادر ده‌شڵێت هه‌رچۆنێک بێت هاوپه‌یمانی نیشتیمانی عێراقی نزیکترن له کورد وه‌ک له لیستی ئه‌لعێراقیه ، چونکه کورد له‌گه‌ڵ ئه‌لعێراقیه‌دا کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و گرفتی خاکی هه‌یه.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دلێر عه‌بدولقادر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:17 خوله‌که.