سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری مالکی له قه‌ێرانی و کێشه‌ی تاریق هاشمی و سالح موتڵه‌گدایه. مالکی له میانه‌ی کونفراسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌م دواییه‌دا باس له هێزه چه‌کداره‌کانی پارتی کارگه‌رانی کوردستانی کردووه. گومانی تێدا نییه نگرانیه‌کانی ئاسایشی سنور هه‌میشه جێ باس بوه له نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێدا، ئایا لێدوانه‌کانی مالکی هیچ په‌ێوه‌ندیه‌کی به کێشه‌ی مالکی وه هه‌یه؟
ڕۆژنامه‌وان دیاری موحه‌مه‌د له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ل به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت دیاره پاش هه‌ڵاتنی هاشمی بۆ هه‌رێمی کوردستان باس له‌وه کرا سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا په‌ێوه‌ندی به به‌رپرسانی عێراقی کردووه و هه‌ر ه‌وها ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بوه په‌ێوه‌ندیش به حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه کردووه که هاشمی بپارێزن، چونکه هاشمی له ساڵی ڕابوردوو ده‌یان جار به ڕاسته و خۆ و نه ڕاسته‌وخۆ سه‌ردانی تورکیای کردووه و له‌وێش پشتیوانی خۆی بۆ تورکیا نیشان داوه و پارتی کرێکارانی کوردستانیشی به تیرۆریست ناساندوه، دیاره نوری مالکی لێدوانه‌که‌ی له‌وه سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتوه که په‌یامێک ئاراسته‌ی تورکیا بکات به‌ڵێ ئێمه‌ش ده‌توانین دژایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان بکه‌ێن.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:50 خولوکه