ئاگری جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌کانی ڕۆژهه ڵاتی کوردستان به تایبه‌تی له ناوچه‌کانی مه‌ریوان و سه‌وڵئاوا هه‌ر وا به‌رده‌وامه. دیار تازیک بڵاگه‌ر و ڕۆژنامه‌وان ، له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت خودی ئاگره‌کان له‌مساڵدا سه‌ر سورهێنه‌رو له ڕاده به‌ده‌ر بوه و ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا وه‌کو ئه‌نجومه‌نێکی ژینگه پارێز ئاماژه‌ی به 215 ڕوداوی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگر کردووه و ده‌شڵێت ده‌یان له خه‌ڵکانی شار و دیهاته‌کان ، له ده‌شته‌وانه‌کان و له جووتیاره‌کان به چاوی خویان بینیویانه که هێزه ده‌وڵه‌تیه‌کان به بیانوی بوونی هیزه ئوپوزسیون و به‌رهه‌ڵسته‌کانی کوردی له دارستانه‌کاندا ،گولـله‌یان وه یا خود فیشه‌کی ئاته‌شزای ناوه‌ته دارستانه‌کانه‌وه به‌و هویه‌وه ئاگر که‌وتوه‌ته‌وه وه یاخود له‌سه‌ر ئه‌نجامی مانۆڕه له‌شکه‌ریه‌کان.
ته‌نها له مه‌ریوان و سه‌وڵئاوا 7 هێکتار دارستان سووتاوه
